ئەمڕۆ هەینی لە عێراق زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون و لە دوێنێشەوە 68 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە. ئیوارەی ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند ئەمڕۆ ژمارەیەكی پێوانەیی تووشبووانی پەتای كۆرۆنایان تۆمار كردووە، كە ژمارەكە گەیشتووەتە چوار هەزار و 13 تووشبووی نوێ. بە پێی راگەیاندراوەكە، ئەم ژمارە تووشبووەی ئەمڕۆی عێراق، لە كۆی پشكنینی 20 هه‌زار و 446 كه‌س بووە. هەروەها لە دوێنێوە دوو هه‌زار و 921 تووشبووی پەتای كۆرۆنا چاك بوونەتەوە. تا ئێستا 168 هه‌زار و 290 تووشبووی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كراون، پێنج هه‌زار و 709 تووشبوو لەم ژمارەیەدا گیانیان لەدەست داوە.