بەھۆی کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی ناو تونێڵەکە، سبەی شەممە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تونێڵی پێشڕەو کە شاری سلێمانی بە دەڤەری شارباژێڕ دەبەستێتەوە، دادەخرێت. سەرۆکایەتی شارەوانیی سیتەک لە سنووری قەزای شارباژێر لە ئاگادارییەکدا بۆ شوفێران و ھاووڵاتییان باسی لەوە کردووە کە بە مەبەستی چاککردنی چاڵەکانی شەقامی ناو تونێڵی پێشڕەو و دەرەوەی تونێلەکە و پاککردنەوەی، سبەی شەممە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە ۹ی بەیانییەوە تا ۱۲ی نیوەڕۆ تونێڵەكە دادەخرێت. بە پێی ئاگادارییەکە، لەو ماوەیەدا شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەر شاخی ئەزمڕ بەكاربێنن.