بەڤیدیۆ.. لە تاران ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

شەوی ڕابردوو لە شەقامێکی نزیک زانکۆی تاران باڵەڵاخانەیەکی چوار نهۆم کە تایبەت بووە بە چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب، ئاگری تێ بەر بووە. ماڵپەڕی (بوڕنا)ی ئێران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو ئاگرکەوتەنەوەیە شەوی ڕابردوو 2020.8.15 لە شەقامی (فەخری ڕازی)ی تاران و لە باڵاخانەیەکی لەناو ناوەندێکی چاپ و بڵاوکردنەوە ڕووی داوە و ٤ کەسی تێدا بووە و هەر چواریان تووشی تەنگەنەفەسی هاتوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. بەپیێ هەمان سەرچاوە ئەو ئاگکەوتنەوەیە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بووە و دواتر لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە کۆنترۆڵ کراوە. لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە شاری تاران چەندین تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی جێگەی گومان ڕوویان داوە، لە یەک لەو تەقینەوانەدا کە لەناو ناوەندێکی دەرمانی ە تاقیگەیەک بوو نزیکەی ٢٠ کەس بوونە قوربانی.