له‌ ئێران دوو هه‌زار و 245 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 19 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/8/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێوه‌‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 161 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 19 هه‌زار و 492 كه‌سه‌. گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 245 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ له‌ ئێران گه‌یشته‌ 341 هه‌زار و 70 کەس. بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 295 هه‌زار و 630 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.   په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.