كێشەی ئاوەڕۆی چەند شوێنێكی شەقامی سەرەكیی هەولێر ـ گوێڕ چارەسەر دەكرێت

 سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر لە درێژەی كارەكانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕێگەوبان و ئاوەڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش جێبەجێ‌ دەکات. لەمبارەوە سیامەند كەریم گوتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، دروستكردنی چەپەرەكانی ئاوەڕۆ بۆ بەرگرتن لە كۆبوونەوەی ئاوی چەند شوێنێكی نزیك كۆگاكانی شەقامی سەرەكیی هەولێر ـ گوێڕ دەست پێ كردووە”. گوتیشی: “لە ڕۆژانی داهاتووشدا كارەكانی بەردەوام دەبێت و كێشەی كۆبوونەوەی ئاوی سەرشەقامی سەرەكیی هەولێر ـ گوێڕ لە نزیك دەروازەی كۆگاكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر لە چوارچێوەی پڕۆژەی شەقامەكانی ناو كۆمەڵگای كۆگاكان چارەسەر دەكرێت و ئەمەش كێشەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ چارەسەر دەكات”.