هۆشداری لەبارەی رەوشی تەندروستی چەمچەماڵ دەدرێت

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لەبارەی رەوشی تەندروستییەوە هۆشداری بە دانیشتووانی قەزاکە دەدات. بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی چەمچەماڵ کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ٨ی ٢٠٢٠، بڵاو کراوەتەوە و کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “دانیشتووانی سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە، کە لە ئێستادا رەوشی تەندروستی قەزاکە لەوپەڕی مەترسیدایە و هەردوو سەنتەری رووبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا و مەڵبەندی تەندروستی ئاسودە پڕبوون لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ جێگایەکیان تێدا نەماوە بۆچاودێری کردنی نەخۆشەکان”. هەروەها تەندروستی چەمچەماڵ داواکارە لە هاووڵاتییان رەچاوی ئەم بارودۆخە خراپە بکەن و هەتا بکرێت خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان پشتگوێ نەخەن و بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن.