وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی ٢٠٢٠ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی بڵاو کردەوە. بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ٨ی ٢٠٢٠ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی ٢٠٢٠ کراوە و لە ٢٤ی ٨یش، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت. دوێنێ دووشەممە ١٧ی ٨ی ٢٠٢٠، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە ٣٢٠ ملیار دینار لە بەغداوە تەمویل دەكرێن، لەگەڵ ٢٧٠ ملیار دینار كە لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە پێیان گەیشتووە، لەگەڵ ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ و ٢٠ ملیار دیناری تەمویلی هاوپەیمانان كە سەرجەمیان ٧٣٠ ملیار دینارە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پێ دابەش دەكەن كە بۆ سەرجەمی مووچە پێویستییان بە ٨٩٥ ملیار دینار هەیە.
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم شوێنەکانی بڵاو کردەوە
