پەیامێک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە:- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچیبه‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییەوە ، پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م . هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و خۆشی و سەقامگیریی و کۆتاییهاتنی قەیران و نەهامەتییەکان بێت لە کوردستان و جیهاندا.یادی پڕ شکۆی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان٢٩ ی ذوالحجة ١٤٤١