پاش گرتنەوەی ئاوی ڕووبارەکانی سیروان و زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، وەزارەتی سەرچاوەکانی عێراق بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە ئەو کارەی ئێران پێچەوانەی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ئاوە و بە توندی نیگەرانیی دەربڕیوە. ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وەزارەتی سەرچاوەکانی عێراق لە کاتێکدایە كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، 18/8/2020، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووەته‌وه و تێیدا نیگەرانیی خۆی لە بڕینی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچووك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ربڕیوه. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه ئێران سێیه‌مین ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك به‌ته‌واوی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچووكی گرتووەته‌وه و ئه‌و رێوشوێنه‌ی ئێران گرتوویه‌تییه به‌ر، پێچه‌وانه‌ی هەموو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، چونكه ئاوی رووبار و زێیه‌كان هاوبه‌شن و هه‌قی هه‌ر دوو گه‌لی عێراق و ئێرانه و مافی هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی به‌سه‌ره‌وه نییه”. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە كه ئاوی هه‌ر دوو رووباری سیراون و زێی بچووك به رێژه‌یه‌كی زۆر نزم بووته‌وه، كەلە ئێرانەوە دەڕژێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، چونکە بەپێی بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە نزمبوونه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو رووباری سیروان و زێی بچووك به‌م شێوه‌یه تۆمار كراوه، ئاوی ده‌ربه‌ندیخان له خوله‌كێكدا به رێژه‌ی 7 مه‌تر سێجا نزم بووەته‌وه، ئاوی زێی بچووك هه‌روه‌ها له خوله‌كێكدا به رێژه‌ی 2 مه‌تر سێجا نزم بووەته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌ته‌واوی ئاوه‌كه بڕدراوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی روونی كردووەته سه‌ر هه‌موو گونده‌كان و ئه‌و كشتوكاڵه‌ی، كه له‌سه‌ر ئه‌م دوو رووباره ده‌كرێن و و هاوکات كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی لەسەر نزمبوونه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان کردووە”. له ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە كه ئێران به‌شێك له ئاوی رووباری زێی بچووكی خستووه‌ته سه‌ر گولی ورمێ، هه‌روه‌ك له‌ڕێگه‌ی تونێڵی داخراوه‌وه به‌شێكیش له ئاوی ڕووباری سیروانی بۆ پڕۆژه ئاودێرییه‌كانی ناوچه‌ی كرماشان و سه‌رپێڵی‌زه‌هاو گواستووەته‌وه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاودا هاوتووە: “ناوچه‌كانی حه‌وزی دیاله به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرین تووشی زیان بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ زێی بچووك دووباره ده‌بێته‌وه، به‌و پێیه‌ی به‌هۆی بڕینی ئاوی زێی بچووك ئاوی به‌نداوی دووكانیش نزم بووەته‌وه، كه له‌وێوه ئاوی پڕۆژه‌ی ئاودێری كه‌ركووك دابین ده‌كرێت و پاڵپشتی رووباری دیجله ده‌كات بۆ باشووری عێراق”. له كۆتاییدا به‌یاننامه‌كه داوا له به‌رپرسانی ئاوی ئێران کراوە كه بارودۆخه‌كه وه‌كوو خۆی لێ بكه‌نه‌وه و ئاوی رووباری سیروان و زێی بچووك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق نه‌بڕن، چونكه زیانێكی زۆر به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و دیالە و هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه ده‌گه‌یه‌نێت، كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو رووباره.
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق: ئێران به‌ته‌واوی ئاوی له هه‌رێمی كوردستان بڕیوه
