سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانى، له ئاگادارییه‌كدا داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كه‌یان نه‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/8/2020، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانى، ئاگادارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: “به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستیه‌كان و ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌ران به شێوازی ته‌ناوب، بۆ باشتر به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان و دوانه‌كه‌وتنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانیی به داوای لێبوردنه‌وه ئاگاداری دانیشتوانى سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی ده‌كات، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 23/8/2020 تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه 27/8/2020، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌مان نه‌كه‌ن”. باس له‌وه‌ش كراوه: “ئه‌و بڕیاره به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییانه‌ن، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌ش كراوه، له هه‌فته‌ی دوای ئه‌و واده‌یه سه‌ردانیكردن بۆ هاووڵاتییان ئاسایی ده‌بێته‌وه”.
ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى ده‌وامى سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانى بڵاو ده‌كرێته‌وه
