بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە شەپۆڵێکی کورتخایەنی بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە کە لە ئەنجامی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی باشووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان کە پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی کورتخایەن لە تاوەباران و بروسکە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. ئاشکراشی کردووە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی خێرایی با و تۆز و خۆڵ هەیە زیاتر لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و کاریگەری ئەم نزمە پەستانە ئێوارەی سبەی یەکشەممە 23-8-2020 کۆتایی دێت.
لە ئەمڕۆوە تاوەکو سبەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێ
