سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى بارزان مه‌لا خالید ده‌كات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بۆ بنەماڵەی بارزان مەلا خالید بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25/8/2020، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: “کۆچی دوایی تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کاک بارزان مەلا خالید زۆر خەمباری کردم، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم”. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: “کاک بارزان خەباتکار و تێکۆشەرێکی دیاری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بوو کە بە دەنگە دلێرەکەیەوە لە خزمەتی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو، لە کاتی ڕاپەڕینی 1991 و دواتریش وەک پەرلەمانتار و بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خزمەتکردن بە بزاڤی ڕۆشنبیریی کوردستان هەبوو، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و یادی هەمیشە زیندوو بێت”.