سەرۆك بارزانی: دەنگی بارزان مەلا خالید هەمیشە لە یادی ئازادیخوازاندا دەمێنێتەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی (بارزان مەلا خالید) پێشمەرگە و راگەیاندنكاری ناسراوی كوردستان بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی٨ی٢٠٢٠، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی (بارزان مەلا خالید) پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاندووە: “بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری گەلەكەمان و دەنگی زوڵالی ڕاگەیاندنی شۆڕش (بارزان مەلا خالید)ـمان پێ گەییشت. دەنگی بارزان مەلا خالید دەنگی پێشمەرگە و دەنگی ئازادیخوازی و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بوو و هەمیشە لە یادی ئازادیخوازاندا دەمێنێتەوە”. دەقی پەیامەکە: پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بارزان مەلا خالید بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری گەلەكەمان و دەنگی زوڵالی ڕاگەیاندنی شۆڕش (بارزان مەلا خالید)ـمان پێ گەییشت. دەنگی بارزان مەلا خالید دەنگی پێشمەرگە و دەنگی ئازادیخوازی و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بوو و هەمیشە لە یادی ئازادیخوازاندا دەمێنێتەوە. سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید و هەموو هەڤاڵانی و ڕاگەیاندنكاران و خەڵكی نیشتیمانپەروەری كوردستان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی25ـی ئابی 2020