ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانتار سیروان سیرینی كە ٸەمینداری گشتیی ٸەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، لەلایەن ڕێكخراوێكی مرۆییەوە وەك باڵوێزی ٸاشتی و باشترین کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٠ لە عێراق دەستنیشان کرا. نووسینگەی ئەمینداری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە “ٸەمڕۆ لە بەغدا لەلایەن ڕێکخراوی یانەی باڵوێزی مرۆڤایەتی و ئاشتی، لە بەرانبەر ئەو ھەڵوێستە مرۆییانە و ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کردووە، وەک باڵوێزی ئاشتی و باشترین کەسایەتیی ساڵی عێراق دەستنیشان کرا”.