فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکەیەکی حزبوڵڵا بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکە و بارەگایەکی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی، بۆردومان دەکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە 26-8-2020، ئەفیغای ئەدرعی، گوتبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، چەند بنکەیەکی چاودێریی حزبوڵڵا لە نزیک سنووری ئیسرائیل، بۆردومان کراون. ئەفیغای ئەدرعی هەروەها رایگەیاندووە، حکوومەتی لوبنانی لەو هێرشانە بەرپرسە، کە میلیشیای حزبوڵڵا لەسەر خاکی ئەو وڵاتەوە دەیکاتە سەر ئیسرائیل. حزبوڵڵای لوبنانی، کە خاوەن میلیشیایەکی بەهێزی چەکدارییە، نوێنەرایەتیی پێکهاتەی شیعەمەزهەبی لوبنانی دەکات و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری ئەو حزبەش چەند جارێک رایگەیاندووە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەک و پارەی حزبەکەی دابین دەکات.