ئەمڕۆ چوارشەممە جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، داوای چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كرد. ئەمڕۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، جێنین هانس پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستا بڕگه‌كانی ده‌ستوور وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كراون. پلاسخارت لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە رایگه‌یاند كە گفتوگۆیەکی بنیادنەرانە تاکە چارەسەرە و چەندین جاریش ئه‌مه‌ی دووپات كردووەتەوە. گوتیشی ئەو دەستوورەی عێراق كە ساڵی 2005 نووسراوەتەوە، جێبەجێنەکردنی ھەموو بڕگە و ماددەکانی دەستوور وه‌ك چۆن له ره‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه، ھۆکاری ناکۆکی و کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كە دوای 15 ساڵ ھێشتا رێکەوتن لەسەر سیستەمی فیدراڵی، وزە، سامانە سروشتیەکان، ناوچە کێشەلەسەرەکان، ئەرك و مافەکانی ھەردوولا نەکراوە، ئێستاش ھەردوولا گەیشتوونەتە رێکكەوتنێکی سەرەتایی، بە تایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانەوە، ئەمەش کارێکی باشە و پێشوازی لێ دەکەن. دووپاتیشی كرده‌وه كە مانگی پێنج لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە لە ھەرێمی کوردستاندا چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی دەستی پێکردووە، نابێ ھیچ شتێك لەسەر ئەم رێچکەیە لایانبدات.
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش‌دا داوای چارەسەركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرا
