ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی دەست لەكار كێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق

ئەمشەو وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بە هەواڵی دەست لەكاركێشانەوەی عەلی عەللاوی وەزیری دارایی كردووە و دووپاتی كردووەتەوە هەواڵەكە ڕاست نییە و هەڵبەستراوە. دوای ئەوەی لە بەشێك لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق بڵاوكرایەوە كە عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق دەستی لەكار كێشاوەتەوە، ئەمشەو نووسینگەی وەزیرەكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا هەواڵەكەی بەدرۆ خستەوە. نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە وەزارەتی دارایی هەواڵی دەست لەكاركێشانەوەی وەزیرەكەی رەت دەكاتەوە، داواش لە میدیاكان دەكات وردتر بن و بە ئاگاوە هەواڵ بڵاو بكەنەوە.