كەركووك.. لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا

لەسەر ڕێگای نێوان كەركووك – ناحیەی شوان، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەست دا. فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ڕەحیمئاوای شاری كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمشەو چوارشەممە 26/8/2020، لەسەر ڕێگای نێوان كەركووك – ناحیەی شوان بە دیاریكراوی لە نزیك گوندی سەقزلی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب-نیسان) كە شۆفێرەكەی پیاوێكی بەتەمەنی كورد بووە وەرگەڕاوە”. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەست داوە.