به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێرێكى بیرلێدان و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كدا گرتووه، كه بۆ بیرلێدان به‌كار هێنرابوون. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی شارەوانی ئاگادار كرانەوە كە لە گەڕەكی شادی، دوو كەس سەرقاڵی بیرلێدانن بەشێوەیەكی نایاسایی، تا بۆ شووشتنگەی ئۆتۆمبێل بەكاری بهێنن، دەستبەجێ پۆلیسى شارەوانی گەیشتە شوێنی مەبەست”. باس له‌وه‌ش كراوه، دەست بەسەر ئامێری بیرلێدانەكە و سەرجەم كەرەسته‌كاندا گیرا، كە بۆ بیرلێدان بەكاریان هێنابوون، كەلوپەلەكان به‌پێی یاسا له‌ناو بردران.
به‌وێنه.. له هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكى بیرلێداندا ده‌گیرێت
