ته‌ندروستیی كۆیه‌ ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى پشكنینى چاوى قوتابییان بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “ئاگاداری هاووڵاتییانى كۆیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه‌، ئه‌مساڵ پشكنینى چاوى قوتابییان ئه‌نجام نادرێت”. داوا له‌ هاووڵاتییانیش كراوه‌، بۆ پشكنینى چاوى قوتابییان، هیچ كه‌سێك سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌راتیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌ نه‌كات.