ڕاپەڕین.. کەسێک لە سەربانی ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت کە لە شاری ڕانیە پیاوێک لە سەربانی ماڵەکەی کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:  “کاتژمێر (5:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك بە ناوی (م. ق. ئـ)لە ڕەگەزی نێر تەمەن 42 ساڵ دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز-ی ڕانیە گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە”. گوتیشی:  “بە گوتەی کەسوکارەکەی، ئەو کەسە لە کاتی کارکردندا لە سەربانی ماڵەکەی کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە”. ڕاشیگەیاند:  “تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادیی ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.