لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ڕانیە لە دەڤەری ڕاپەڕین منداڵێک کەوەنتەری ماڵەکەیانی بەسەردا بەربووەوە و گیانی لەدەست دا. شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیس ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بە ناوی (ل. هـ. ت)، دانیشتووی گەڕەکی قەڵات-ی ڕانیە گەیەندرایە نەخۆشخانە”. گوتیشی: “بە گوتەی کەسوکارەکەی، منداڵەکە لە ماڵی خۆیان کەوەنتەری بەسەردا بەربووەتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە”. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە تەرمی منداڵەکە دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادیی ڕانیە ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کرایەوە.
ڕانیە.. لە ئەنجامی ڕووداوێکدا منداڵێکی سێ ساڵ گیانی لەدەست دا
