بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، ئاگادارییەکی لەبارەی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 31/8/2020، پەیجی ڕادیۆی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاگادارییەکی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، ھەر ھاووڵاتییەک مامەڵەی بەشی مۆڵەتی ھەیە، داواکاری ئەلیکترۆنی (عەریزە) پێشکەش بکات. لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەمەودوا ھەر مامەڵەیەکتان لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکە ھەبوو، ڕاستەوخۆ سەردانی بەشەکە بکەن.
ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
