ھەولێر.. ڕێز لەو کرێکارە نرا کە لەلایەن شۆفێرێکەوە سووکایەتی پێکرا

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کە کرێکارێک لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی کەپس (ئۆتۆمبێلی ھەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاک) ڕەفتارێکی نەشیاوی بەرامبەر دەکرێت، خەڵاتی ڕێزلێنان بە کرێکارەکە بەخشرا. دوێنێ دووشەممە 31/8/2020، گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە، کە شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی کەپس، ڕەفتارێکی نەشیاو بەرامبەر کرێکارێک دەکات، بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) شۆفێرەکە لەسەر کار لادرا. ئەمڕۆ سێشەممە 1/9/2020، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی ھەولێر، وەک پاڵپشتییەک بۆی و بەردەوامی لە کارکردنی، دیاری و ڕێزلێنانی تایبەت بە کرێکارەکە بەخشرا.