برازایەکی شا سەلمان لە پۆستێکی باڵا دوور دەخرێتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

برازایەکی شای شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت. بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، ئەمڕۆ سێشەمم 1-9-2020، دیوانی شاهانەی سعودیبڕیاری داوە کۆتایی بە خزمەتی فەریق روکن فەهد بن تورکی بن عەبدولعەزیز ئال سعود، برازای شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سعودیە بهێنێت و خانەنشینی بکات. بڕیارەکەی دیوانی شاهانە لەسەر داوای محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دراوە و دەستەی چاودێری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو بەرپرسانە دەکات. جگە لە خانەنشنکردنی فەهد بن تورکی، بە تۆمەتی گەندەڵی، بڕیاری لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دراوە. جگە لەو برازایەی شا سەلمان، بڕیاری دوورخستنەوەی ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی وەزارەتەکانی بەرگری و بەرپرسانی مەدەنی لە پۆستەکانیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دراوە. ناوی دوورخراوەکان: – عەبدولعەزیز بن فەهد بن تورکی بن عەبدولعەزیز، ئەمیری ناوچەی جەرف – یوسف بن راکان بن هدنی ئەلعوتەیبی – محەمەد بن عەبدولکەریم بن محەمەد ئەلحەسەن – فەیسەڵ بن عەبدولڕەحمان بن محەمەد ئەلعەجلان – محەمەد بن عەلی بن محەمەد ئەلخەلیفە