لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 17 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە. بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 1/9/2020، لە ڕووسیا چوار ھەزار و 729 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 48 کەس. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، چوار ھەزار و 993 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون. ھەر لە ڕووسیا 123 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 17 ھەزار و 299 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 815 ھەزار و 705 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە. پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.