لە ھەرێمی کوردستان 595 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ھەرێمی کوردستان 595 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. ئەمڕۆ سێشەممە 1/9/2020، وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ھەرێمی کوردستان 595 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 24 کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە. ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو 24 کەسەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، 10یان لە ھەولێر بوون، ھەروەھا شەشیان لە سلێمانی بوون، پێنجیشیان لە دھۆک و سێ کەسیشیان لە ڕاپەڕین بوون. دەقی ڕاگەیاندراوەکە:ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٨) ١. کەرەنتین: (ھیچ ھاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)٤١ ھاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دھۆک ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٥٢٧٥ پشکنینی نوێ)(١٢٦٩ ھەولێر)، (٦١٥ سلێمانی، ١٧٦ گەرمیان)، (٣١٤٩ دھۆک)، (٦٦ ھەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٩٥ تووشبووی نوێ)(١٨٩ ھەولێر)(١١٢ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)(٢٣١ دھۆک)(٣٠ ھەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٤٧١ چاکبوون)(٢٦٧ ھەولێر)(٣١ سلێمانی، ٣٧ گەرمیان)(١٠٩ دھۆک)(٢٧ ھەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٤ مردن)(١٠ ھەولێر)(٦ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)(٥ دھۆک)ئاماری گشتی:کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)پشکنین ٣١٩١٢٥ (١٢٦٩٤٣ ھەولێر، ٨٨٧٤١ سلێمانی، ١٠٠٤٦٨ دھۆک، ٢٩٧٣ ھەڵەبجە)تووشبوون ٢٩٣٤٧ (١١٩٨٩ ھەولێر، ١٢٠٦٥ سلێمانی، ٤٣٦٨ دھۆک، ٩٢٥ ھەڵەبجە)چاکبوون ١٨٥٢٠ (٧٩٤٧ ھەولێر، ٨١٨٢ سلێمانی، ١٥٥٣ دھۆک، ٨٣٧ ھەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٧٢٩ (٣٦٢٤ ھەولێر، ٣٢٧٤ سلێمانی، ٢٧٦٠ دھۆک، ٧١ ھەڵەبجە)مردن ١٠٩٨ (٤١٨ ھەولێر، ٦٠٩ سلێمانی، ٥٤ دھۆک ، ١٧ ھەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی ھەرێمی کوردستان١ی ئەیلول ٢٠٢٠