كۆرۆنا كۆربەندی ئابووری داڤۆسی دواخست

ڕیكخەرانی كۆربەندی ئابوری داڤۆس ڕایانگەیاندووە كە ئەمساڵ كۆربەندەكە لە وادەی خۆی ناكرێت. بڕیاروابوو لە سەرەتای مانگی كانونی یەكەمەوە كۆربەندی ئابووری داڤۆس لە وڵاتی سویسرا ئەنجام بدرێت بەڵام بە هۆی پەتای كۆرۆناوە ئەمساڵ لە وادەی خۆی ناكرێت. لەم بارەیەوە رێكخرانی ئەو كۆربەندە راگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاندووە كە كۆربەندەکە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە مانگی كانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام نادرێت و لە سەرەتای هاوینی 2021 كۆڕبەندە دەكرێت. كۆنگرە یان كۆڕبەندی داڤۆس لەبنەڕەتدا ناوی تەواوی (كۆڕبەندی ئابوری جیهانی)یە و بۆ یەكەمین جار لەژێر ناوی “كۆڕبەندی بەڕێوەبردنی ئەوروپا” لە ساڵی 1971 دامەزراوە و سەركردەكانی جیهان هەر لەسەركردە سیاسییەكانەوە تا سەركردەی رێكخراوە بازرگانی و ئابورییەكان و رێكخراو و ناوەندە خێرخوازییەكان و ئەكادیمستەكان كۆدەكاتەوە.