سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و داخستنی بارەگاکانیان دەکات

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکیدا داوا دەکات کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێندرێنەوە و سەرجەم بارەگاکانیشیان دابخرێن. سەدر لە پەیامێکیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە دەڵێ “ داوا لە برایانم لە ئەندامانی حەشدی شەعبی دەکەم  دووربکەونە لە کێشمەکێشمی سیاسی و داواش دەکەم کە کەسانی خراپی نێو حەشدی شەعبی دووربخرێنەوە و کەسە باشەکانیش بخرێنە نێو رێزی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پارێزگاری لە دروشمی(پاراستنی شکۆی دەوڵەت) بکەن”. موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا داواش دەکات کە” خراپەکارانی نێو حەشدی شەعبی دادگایی بکرێن و سەرجەم بارەگاکانی حەشدی شەعبیش دابخرێن”. لە ماوەی رابردوودا لە چەندین گوتار و پەیامیدا موقتەدا سەدر رایگەیاندووە کە ئەو میلیشیا چەکدارانەی کە سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانن “قێزەونن” ، ئەو پەپامەی ئەمڕۆشی بە درێژکراوەی پەیامەکانی ڕابردووی ئەژمار دەکرێ.