سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە و داکۆکی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه. پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/٢ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه و تێیدا لەبارەی ھەلومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییه‌وه و باسیان لە گرنگیی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا، کرد. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی، کرایه‌وه. دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح داکۆکی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه
