پۆلیسی سلێمانی بكوژی هاووڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵی دەستگیر كرد

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵان دەستگیركرد . بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی سلێمانی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: ڕۆژی 19-8-2020 ، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی عەربەت زانیارییان پێگەیشت كە تەرمێك لە دۆڵی دوكانیان لە ناحیەی عەربەت دۆزراوەتەوە ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كراو دەركەوت كە تەرمەكە بەناوی (د، ر، س) لەدایكبووی 1984 چەند فیشەكێكی پێوەیە و سوتێنراویش . روونیشکراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر تیمێك پێكهێنرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار (ب، م، س) لەدایكبووی 1991، دانیشتوی قەزای سەید سادق لەلایەن بەشی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربكرێت. ئاماژە بەوەش کراوە، کە لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، لە داهاتووشدا پۆلیسی سلێمانی زانیاری تەواو لەبارەی ڕووداوەكە دەخاتە ڕوو .