گوندیک لە سنووری پارێزگای دیالە لە ترسی هێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، چۆڵ دەکرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-9-2020، نەقیب جەعفەر وائیلی، ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە بە ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی راگەیاندووە، لە سەەرتای ئەم هەفتەیەدا، چەکدارنی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی هیتاویین لە سنووری دیالە و هاووڵاتییەکیان کوشت و دووی دیکەیان بریندار کرد. نەقیب جەعفەر وائیلی هەروەها رایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری رابردوودا، دانیشتووانی گوندی هیتاویین، کە ژمارەیان زیاتر لە 100 کەسە، گوندەکەیان لە ترسی هێرشی دووبارەی داعش، چۆڵ کردووە.