سبەی شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

بریارە سبەی یەكشەممە ٦ی ٩ی ٢٠٢٠، شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بكات. بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، شاندەكەی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت و گفتوگۆ لەبارەی درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە و بودجە و نەوت دەبێت. هەر لەمبارەیەوە سه‌میر هه‌ورامی، به‌رپرسی ئۆفیسی راگه‌یاندنی قوباد تاڵه‌بانی، به‌ (كوردستان24)ی راگه‌یاندووە، شانده‌ باڵاكه‌ی حكوومه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی ده‌بێت و پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ بودجه‌ و مووچه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن. پێشتر مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، داوای لە شاندی هەرێمی كوردستان كردبوو، سەردانی بەغدا بكەن بە مەبەستی ڕێككەوتنی كۆتایی.