ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند كە بودجەی گشتیی تایبەتی ئەمساڵی “2020”یان بەدەست گەیشتووە. ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە بودجەی گشتیی تایبەتیان بۆ ساڵی 2020 بەدەست گەیشتووە، كە بریتییە لە بودجەی ئەم ماوەیەی لە ساڵی 2020دا ماوە، بڕیارە بخرێتە بەردەم كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق. ئه‌میندارییه‌تییەكە ئاماژەی بەوە داوە كە سەرەتا بودجە تایبەتەكە له به‌شی یاسایی وردبینی بۆ ده‌كرێت، دواتر دەخرێتە بەردەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئینجا ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت.