ئەمشەوی یەكشەممە بۆ دووەم جار لەم هەفتەیەدا، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كەوتە بەر هێرشی مووشەكی. وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی كردەوە ئەمشەو سێ مووشەكی كاتیۆشا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كەوتنە خوارەوە. یەكێك لە مووشەكەكان بەر پاركێكی راگرتنی ئۆتۆمبێلەكانی فڕۆكەخانەكە كەوتووە، زیانی بە چوار ئۆتۆمبێل گەیاندووە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، مووشەكەكان لە ناوچەی زەیتونەی سەر بە قەزای ئەبوغرێبی رۆژئاوای بەغداوە ئاراستەی فڕۆكەخانەكە كراون.