بەڤیدیۆ.. سەدان شوفێری بارهەڵگر لە دەروازەیەکی بەغدا گیریان خواردووە

سەدان شوفێری بارهەڵگر لە دەروازەیەکی بەغدای پایتەختی عێراق گیریان خواردووە و رێگایان پێنادرێ بچنە ناو شارەکەوە. گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە تۆمار کراوە و تێیدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ بە بەرپرس لە رێگرتن لەو شۆفێرانە، تۆمەتبار دەکرێن. ئەو شۆفێرانە، کە بارهەڵگرەکانیان کەلوپەلیان بۆ بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق بارکردووە، ماوەی سێ رۆژە لە بازگەی (ئەلمەعامل) لە باکووری رۆژهەڵاتی بەغداوە بە بڕیاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، رێگای چوونە ناو شارەکەیان پێنادرێت.