بەڕیوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر سەبارەت بە پرۆسەی بەستنی پێوەری نوێی زیرەکی کارەبا لە سنوری پارێزگای هەولێر چەند زانیارییەک دەخاتە ڕوو. حوسێن حەمەد،بەرێوبەری گشتیی کارەبای ھەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک بەردەوامە و ئێستا لە ناحیەی دارەتوو تیمەکان دەستیان کردووە بە کارکردن لە کاژمێر ٧ی بەیانی تا پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبن ,لەو کاتەی کە تیمەکان دەست دەکەن بە کارکردن کارەبای نیشتمانی نابێت لە بڕی ئەو کارەبای مۆلیدە دەدرێت بە ھاووڵاتیان“. گوتیشیی: ”لە بەشێک لە گەڕەکەکانی نێو شاری ھەولێر پیوەری زیرەک بەستراوە لە دەوروبەری شار لە قەزای بنەسڵاوە بەستراوە ئێستا لە دارەتوو دەستمان بە کار کردووە ،ناحیەی عەنکاوە تەواو بووە تیمەکانیش بەردەوامن و لە سنووری پارێزگای ھەولێریش نزیکەی شەش سەد ھەزار ھاوبەشمان ھەیە و ئێستا نزیکەی ٩٧ھەزار ھاوبەش پێوەری زیرەکی بۆ بەستراوە“. ھەروەھا ڕاشیگەیاند: ”بەستی پێوەری زیرەک سوودی ھەیە ھاووڵاتی ناتوانێت دەستکاری کارەبا بکات و سەرپێچی بکات لەسەر ستوونەکان بەستراوە ھاووڵاتی بە ئاسانی دەستی پێناگات، هەروەها ھەر دەستکارییەکی کە بیکات یەکسەر لە سەنتەری کۆنترۆڵ دەزانرێت، کۆمەڵێک ڕۆتین ھەیە لە فەرمانگەکان ئەمەش ناھێڵێت“.