نازم شاكر بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كاپتن نازم شاكر ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا. زیاتر لە هەفتەیەك بوو نازم شاكر تووشی كۆرۆنا بوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەری، لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە رەوانەی هەولێر كرابوو.