تەقینەوەیەكی گەورە تارانی هەژاند

ئەمشەوی هەینی تەقینەوەیەكی گەورە تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند، زیانی گەورەی لێ كەوتووەتەوە. تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە بە هۆی تەقینەوەكەوە بە لایەنی كەمەوە كەسێك كوژراوە و زیانی زۆریش بەر تەلار و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان كەوتووە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تەقینەوەكە لە كارگەیەكی پاتری لە گەڕەكی نەسیم شەهر لە باشووری رۆژئاوای شاری تاران رووی داوە.