گۆڤاری ئێکۆنۆمی: ٤٧ ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکانی تورکیا بەند کراون

دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان لە توركیا پەرەی سەندووە هەر رۆژنامەنووسێك دژی دەسەڵات بابەت بڵاو بكاتەوە، یاخود رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی توركیا بگرێت، بە بیانووی تێكدانی ئاساییشی ناوخۆ دەستگیر دەكرێت گۆڤاری ئێکۆنۆمیش لە لێكۆڵینەوەیەكدا دەری خستووە، كە توركیا لە ریزبەندی دەستگیركردنی رۆژنامەووساندا پلەی دووەمی هەیە. گۆڤاری (ئیكۆنۆمی) كە لە بەریتانیا بڵاو دەبێتەوە، لە بەدواداچوونێكدا لەبارەی ئەو وڵاتانەی زۆرترین رۆژنامەنووسیان دەستگیر كردووە، تیشكی خستووەتە سەر توركیا و ئاشكرای دەكات ٤٧ رۆژنامەنووس لە توركیا دەستگیر كراون. بەپێی هەمان سەرچاو چین بە دەستگیركردنی ٤٨ رۆژنامەنووس پلەی یەكەمی هەیە و توركیا بە دەستگیركردنی ٤٧ رۆژنامەنووس پلەی دووەم و میسریش بە دەستگیركردنی ٢٦ رۆژنامەنووس پلەی سێیەمیان لە ئاستی جیهاندا هەیە. ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە سەندیكای رۆژنامەنووسانی توركیا، لە راپۆرتێكدا ئاشكرای کردووە لە تەواوی توركیادا ١٠٨ رۆژنامەنووس دەستگیر كراون.