سەرۆک وەزیرانی عێراق گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی باڵای وڵاتەکەی، دەکات. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی چەند کەسایەتییەکی لە ژمارەیەک پۆستی باڵا، داوە. ناوی کەسایەتییەکان و پۆستە نوێیەکانیان: – مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق – مەنهەل عەزیز حەبوبی، ئەمینداری گشتیی بەغدا – خالید ئەلعوبەیدی، بریکاری کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان لە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق – سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج – عەلا جواد حەمید، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی (نەزاهە) – سالم چەلەبی، بەڕێوەبەری بانکی عێراقی بۆ وەبەرهێنان – سوها داود نەجار، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان – فالح یونس حەسەن، بریکاری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق – حەسەن حەلبوس هەمزە، سەرۆکی دەستەی دراوە داراییەکان