لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 19 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە. بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/9/2020، لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 762 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 85 ھەزار 281 کەس. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە لە ڕووسیا، پێنج ھەزار و 670 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون. ھەر لە ڕووسیا 144 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 19 ھەزار و 61 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 895 ھەزار و 868 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە. پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.