كەمێك پێش ئێستا لە نزیك پردی چواری شاری كەركووك بۆمبێکی چێندراو لە نزیک مەفرەزەیەکی پۆلیسدا تەقییەوە. عەقید مازن غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمشەو پێنجشەممە 17/9/2020، لە نزیك پردی چوار، لە تەنیشت مەفرەزەیەكی هێزەكانمان بۆمبێكی چێندراو تەقیەوە”. لە بارەی زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە،ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، کە هیچ زیانێکی گیانی و دارایی لێنەکەوتووەتەوە.