ئەمشەو لە گەڕەكێكی شاری كەركووك كچێك بەدەستڕێژی گوللە لەناو ماڵەكەی خۆیان لەلایەن براكەیەوە كوژرا. لەمبارەیەوە، عەمید هەڤاڵ بەرزنجی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی عروبە، لە شوێنی رووداوەكەوە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەڵێ راستە و ئەو رووداوە لە گەڕەكی ڕاپەڕین (قادسییە)ی شاری كەركووك ئەمشەو پێنجشەممە ڕووی داوە”. گوتیشی: “ئێستا پۆلیس سەرقاڵی هێڵكاری و لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی كوشتنی ئەو كچەیە”. بەپێی زانیارییەكان كچەكە ناوی (ئ،ح،م)ە و تەمەنی 35 ساڵە بكوژەكەش كە برایەتی خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە.