زیندانیكراوێك لە هەولێر بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ هەینی كەسێكی تاوانبار بە كاری تیرۆریستی، بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لە چاكسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەست دا. زیا پترۆس سڵێوە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ سزادراوێک بە مادەی تیرۆر، دوای تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە بنكەی چاکسازیی گەورانی ھەولێر گیانی لەدەست دا. بە گوتەی سڵێوە، ئەو كەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی ویسام عەلی زابرە و هاووڵاتییەكی عەرەبی عێراق بووە.