درەنگانی شەوی دووشەممە ئاگرێکی گەورە لە دەروازەی سلێمانی کەوتەوە. ڕێکان جەمال، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە(باسنیوز)ی راگەیاند: “کاتژمێر ١٠ی شەوی دووشەممە(٢١-٩-٢٠٢٠) ئاگرێکی گەورە لە بەرزاییەکانی تاسڵوجە لە دەروازەی سلێمانی کەوتەوە و پاشان تیمەکانی بەرگری شارستانیی گەیشتنە شوێنەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”. گوتیشی: “لە ئەنجامی ئاگرەکە تەنیا ڕووبەرێکی فراوان پوش و پاوان سووتاوە و هیچ دارێکی سرووشتی نەسووتاوە”.