قەتەر لە وەرگرتنی سەرۆکایەتیی کۆمکاری عەرەبی خۆی بوارد

شاندی قەتەر لە ڕێکخراوی کۆمکاری عەرەبی ئاشکرای کردووە ئەو وڵاتە ئامادە نییە لەباتی فەلەستین، بەرپرسیارێتیی خولی سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەکە وەربگرێت. ماڵپەڕی (قودس ئەڵعەرەبی) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، بەمدواییانە وەزیری دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی فەلەستین ئاشکری کردووە، ئەوان وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر ئەوەی هەندێ وڵاتی عەرەبی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە، وازیان لە سەرۆکایەتیی دەورەیی کۆمکاری عەرەب هێناوە. بەپێی هەمان سەرچاوە شاندی قەتەر لە ڕێکخراوی کۆماری عەرەبی ئاشکرایان کردووە کە ئەوان لەسەر بەڵێنیی و پێڕەوەکان سوورن و لە ساڵی ٢٠٢١دا سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەکە دەگرنە ئەستۆ. بەپێی پێڕەوی ناوخۆی کۆماکاری عەرەبی، دەبێ وڵاتانی ئەندام بەپێی ڕیزبەندیی ئەلفبێی عەرەبی خولی دەستەی سەرۆکایەتیی بگرنە ئەستۆ و دەبوا دوای فەلەستین کە وازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی هێناوە، قەتەر ئەو ئەرکەی وە ئەستۆ گرتبا. کۆمکاری عەرەبی رێکخراوێکی هەرێمییە و ئەندامانی لە وڵاتانی عەرەبی لە هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا، پێک هاتوون. کۆمکاری عەرەبی هاوکاریی وڵاتانی عەرەبی دەکات بۆ پەرەپێدان بە هەماهەنگیی ئابووری، بازرگانی، رۆشنبیری و … هتد.