وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی پاککردنەوەی کۆڵان و شەقامەکانی شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگاکە ئەنجام دەدەن. سیامەند کەریم، گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: ”سبەی یەکشەممە لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر و وەزیری شارەوانی و سەرۆکی شارەوانی ھەولێر هەڵمەتێکی پاککردنەوەی شاری هەولێر دەست پێ دەکات“. گوتشی: ”ھەڵمەتەکە ماوەی ھەفتەیەک دەخایەنێت و جگە لە سەنتەری شاری هەولێر، سەرجەم قەزا و ناحیەکانیش دەگرێتەوە“. ڕاشیگەیاند کە هەڵمەتەکەی سەر لە بەیانی سبەی یەکشەممە لە بازاڕی کورانی مەخموور لە شاری هەولێر دەست پێدەکات و زۆرینەی چین و توێژەکان تیایدا بەشدار دەبن.