جۆ بایدن كاندیدی دیمۆكراتییەكان بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە سیمینارێكیدا بەڵین دەدات كە پەیوەندییە بازرگانییەكانی ئەمریکا لەگەڵ ئەوروپا دەبووژێنێتەوە. لە سیمینارێكدا كە لەلایەن ژووری بارزگانیی ئەمریكییەوە ڕێك خرابوو، بایدن گوتی: “ئەورووپا گەورەترین بازاڕی جیهانە، بۆیە ئەمریكا پێویستە سوود لەو بازارە وەربگرێت و پێداچوونە بە پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئەورووپا بكات”. هەر لەو سیمیارەدا بایدن ڕەخنەی ئاراستەی ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا كرد و گوتی: “بەهۆی زیادبوونی باجە گومرگییەكان بۆ سەر كاڵا ئەوروپییەكان، پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئەورووپا و ئەمریكا لاوازیان تێ كەوتووە، بەڵام من ئەو بەڵێنە دەدەم كە لەكاتی سەركەوتنم بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، ئەوا پەیوەندییانە دەبووژێنمەوە”. بەپێی بەدواداچوونێكی ماڵپەری ئەلعەرەبی لە ساڵی 2019 بەهای باجە گومرگییەكانی ئەمریكا لەسەر كاڵا ئەوروپییەكان زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە، زۆرترین باجە گومرگییەكانیش لەسەر فڕۆكەكانی جۆری ئیرباس و خواردنە كهولییەكان بووە. ئێستا کە بانگەشەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستی پێ کردووە ڕۆژانە دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە ناوچە و ویلایەتە جۆراوجۆرەکان کۆبوونەوە و سیمینار ساز دەکەن و ڕەخنە لە یەکتر دەگرن و هاوکات بەرنامە و پلانی داهاتوویان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕادەگەیەنن.