لە ماوەی شەو و رۆژێکدا، زیاتر لە 82 هەزار هاووڵاتیی هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون. ئەمڕۆ دووشەممە 28-9-2020، وەزارەتی تەندروستیی هیندستان تووشبوونی 82 هەزار و 170 کەسی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا، لە سەرانسەری وڵاتەکەیدا، راگەیاند. ئەو ژمارە نوێیەی تووشبوون لە هیندستان تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، تۆمار کراوە. هیندستان لە رووی ژمارەی تووشبووانەوە، پلەی دووەمی جیهانی (دوای ئەمریکا) وەرگرتووە و لە رووی ژمارەی مردووانیش بەو پەتایە، لە پلەی سێیەم (دوای ئەمریکا و بەرازیڵ)، دایە. تا ئێستا شەش ملیۆن و 74 هەزار و 965 کەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 95 هەزار و 584 کەس گیانیان لەدەست داوە.
لە شەو و رۆژێکدا زیاتر لە 82 هەزار هاووڵاتیی هیندستان تووشی کۆرۆنا بوون
